سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند "لەنێو سووریادا بە درێژایی سنووری تورکیا ناوچەیەکی ئارام لە لایەن ئێمەوە دروست دەکرێت، ئەم ناوچە ئارامە بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت".
ئاژانسی ئانادۆڵ، بڵاویکردەوە سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان وتارێکی پێشکەشکردووە و رایگەیاندووە "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت توركیا ده‌سته‌وه‌ستان دا‌نیشێت به‌رامبه‌ر به كه‌یفی خۆ چوون و هاتنی ئه‌و هێزانه‌ی سووریایان كردۆته ده‌ریاچه‌ی خوێن و فرمێسك، ئه‌وانه‌ن كه وایان لێكداوه‌ته‌وه هه‌مان كێشه بگوازنه‌وه ناو خاكی ئێمه، به‌ڵام ئێمه ده‌رفه‌تمان به كه‌س نه‌داوه و ده‌رفه‌ت به كه‌سیش ناده‌ین".
هەروەها ئەردۆغان وتیشی: " "توركیا ده‌وڵه‌تی برا كورده‌كانیشمانه. داوا له برا كورده‌كانمان ده‌كه‌م، به‌م گه‌مه‌یه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن".
سەرۆک ئاکاپە وتیشی "لەنێو سووریادا بە درێژایی سنووری تورکیا ناوچەیەکی ئارام لە لایەن ئێمەوە دروست دەکرێت، بیرتان بکەوێتەوە لە سەردەمی ئۆباماوە من جەختم لەمە کردووەتەوە، بابەتی ئەم ناوچە ئارامە وەک ٢٠ میل لە لایەن خۆیەوە (ترەمپ) گوزارشتی لێوەکرا کە ئەمە ناوچەیەکی ئارامە بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر، هێڵێکی لەوشێوەیەیە".
لەسەر چۆنێتی دروستکردنی ئەو ناوچە ئارامە تورکیا و هێزەکانی رۆژئاوا و رووسیا و سوریا ناکۆکی قورسیان هەیە.