ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئوردن بهۆی بەفربارینەوە ئەمڕۆی له تەواوی دام و ده‌زگاكانى وڵاته‌كه‌ی كرده پشووى فه‌رمى.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئوردن ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئەو شه‌پۆلە به‌فر و باران بارینه‌ی کە رووی لە وڵاتەکە کردووە، ئاسته‌نگى هاتوچۆی له رێگاى نێوان چه‌ند پارێزگایه‌كى وڵاته‌كه دروست کردووە، به‌وهۆیه‌وه فه‌رمانبه‌ران ناتوانن بچنه سه‌ر كاره‌كانیان.
ئەوەشهاتووە، هەر بەوهۆیەوە بڕیاردراوه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ١٧ی کانونی دووەم بكرێته پشووى فه‌رمى، جگە لەو فەرمانگانەی، کە تایبه‌تن به كارى خزمه‌تگوزارى و به هاناوه‌چوونى هاوڵاتیان.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە وڵاتی ئوردن کردووەو بەوهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەبەردەم هاوڵاتیان و شۆفێران دروستبووە.