پێوەری زیرەکی کارەبا گەیشتە پارێزگای سلێمانی

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەرەستە و پێداویستیەكانی پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا گەیشتە گەنجینەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان.

‏بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ ( سپی) نێردراوە تیایدا هاتووە " لە قۆناغی یەكەمی پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا، ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە كەرەستە و پێداویستیەكانی پرۆژەكە گەیشتە گەنجینەكانمان."

بڕیارە  دوای گەیشتنی قۆناغەكانی دیكەی كەرەستەو پێداویستییەكانی لەئایندەكی نزیكدا دەست بەدانانی پێوەرەكان دەكرێت.

پرۆژەی پێوەری زیرەكی یەکێکە لە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كارەباش لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 1.5 ملیۆن هاوبەشی كارەبا هەیە.



PM:05:53:17/01/2019