دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا ئه‌و گه‌شته‌ی نانسی پێلۆسی سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكای هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه گه‌شتی ئه‌ڤغانستان و چه‌ند
وڵاتێكی تر بكات به‌بیانووی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌شه‌تداوندایە.
ترامپ دوای گه‌یشتنی نامه‌كه به‌ته‌له‌فۆن پێیان راگه‌یاندووه
ناتوانێت بۆ گه‌شته‌كه‌ی هیچ فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌كاربهێنێت، ده‌توانێت وه‌ك
هه‌ر هاووڵاتییه‌كی تر له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی مه‌ده‌نی و بازرگانییه‌وه گه‌شته‌كه‌ی
بكات.
تره‌مپ كه بۆ
پێلۆسی نوسیوە "ببوره گه‌شته‌كه‌ت بۆ ئه‌فغانستان و برۆكسل و قاهیره دواده‌خرێت،
به‌هۆی شه‌تداونی حكومه‌ته‌وه، 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر مووچه وه‌رناگرن له‌ئێستادا
بۆیه من دڵنیان تۆ گه‌شته‌كه‌ت هه‌ڵه‌وه‌شێنیته‌وه و دواخستنه‌كه‌ی به‌ته‌واوی
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی په‌یوه‌ندی گشتییه"
هه‌روه‌ها ترامپ
نوسیویەتی:"ده‌توانیت خشته‌ی گه‌شته‌كه‌ت به شێوه‌یه‌ك رێكخه‌یت كه دوای كۆتایی
هێنان به شه‌تداونی حكومه‌ت بێت"
ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ی
تره‌مپ له‌دوای ئه‌و نامه‌یه‌ی دوێنێ 16 جێنیوه‌ری هات كه پێلۆسی داوا له‌تره‌مپ
ده‌كات كه وتاری ساڵانه‌ی سه‌رۆك دوابخات كه ده‌كه‌وێته رۆژی 29ی جێنیوه‌ری،
چونكه میزانییه‌ی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ هێشتا په‌سه‌ند نه‌كراوه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی CNN
ئا: لوقمان غه‌فوور