دەستەی نەزاهەی عێراق بەپێی نووسراوێک هەردوو کاندیدی عادل عەبدولمەهدی، سفاته حسێن حه‌مدانی بۆ وەزارەتی پەروەردەو دادوه‌ر ئه‌ركان قادر وه‌لی كه‌ریم، کە کاندیدە بۆ وەزارەتی داد پەسەند کرد‌و رایدەگەیەنێت هیچیان لەسەر نییە.
لە نوسراوێکی دەستەی نەزاهەی عێراق کە رێکەوتی ٢٠ کانوونی دووەمی لەسەر ئئەو دەستەیە لاریان نییە لەسەر هەریەک لە سفاته حسێن حه‌مدانی بۆ وەزارەتی پەروەردەو دادوه‌ر ئه‌ركان قادر وه‌لی كه‌ریم، کە هەردوو پۆستی وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی داد وەربگرن.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه، كه واژۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه دوو كاندیدی نوێ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت خراونه‌ته‌ڕوو.
لەو نوسراوەدا د. عادل عەبدولمەهدی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه دوای گفتوگۆی چڕ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و پاش وردبوونه‌وه له ناوی كاندیده‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ری و لێپرسینه‌وه و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له‌گه‌ڵ ئاسایشی نیشتمانی، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت دوو كاندیدی نوێ پێشكه‌ش په‌رله‌مان ده‌كرێت.