تەقینەوەیەک لە باشورى كه‌ركوك روویدا

تەقینەوەیەک تەقینەوەیەک لە رێگای ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو له‌ ناوچه‌ى ڕیاز له‌ باشورى كه‌ركوك روویدا.

میدیا عیراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکان بڵاویانکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی کانونی دووەم لە ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجەی باشووری خۆرئاوای كەركوك، ئۆتۆمبێلێكی بۆمڕێژكراو تەقییەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پۆلیسێك كوژراوە و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوون و
ئێستادا هێزێكی زۆری ئەمنیش شوێنی رووداوەكەی گەمارۆداوە.





PM:03:41:23/01/2019