مەولود چاوشئۆغڵو: تورکیا بە تەنها دەتوانێت ناوچەی ئارام دروستبکات

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند،  دەتوانن بە بێ ئەمریکا ناوچەی ئارام لە سوریا دروستبکەن، هاوکات رێگریش نابن لە هاوکاری و یارمەتیدانیان لەلایەن ئەمەریكا و روسیاوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی کانونی دووەم مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، توركیا دەتوانێت بێ یاریدەی هیچ وڵاتێك "ناوچەی ئارام" لە سوریا دروستبكات، بەڵام رێگە لە ئەمریكا و روسیا ناگرن ئەگەر بیانەوێت لە بنیادنانی ناوچەكەدا یارمەتیان بدەن.

 وتیشێ،  تورکیا خاوەنی هەمان بۆچونی پێشویانن لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی سیاسی لە سوریا بێجگە لە بابەتی مانەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا لە پێگەكەی خۆیدا.

 وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەشکرد، توركیا پەیوەندیەكی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ حكومەتی سوریادا هەیە، بەڵام هیچ زانیاریەكی لەوبارەیەوە نەدركاند.


PM:12:35:24/01/2019