گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگیرا

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە ھەڵگیراوە.

تاهیر عەبدوڵا قادر، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە پەیامێکی ڤیدۆیدا کە لە لاپەڕەی فەرمی فڕۆکەخانە بڵاویکردووتەوە، ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ٢٤/١/٢٠١٩ لەڕێگەی فڕیننامەوە (NOTAM) حکومەتی تورکیا بە فەرمی گەمارۆ ئاسمانییەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ھەڵگرتووە.

ئەوەشی وتووە ، لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەى سلێمانی کە پێشتر ئەنجامدرابوو بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجامدەدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە دوای ڕیفراندۆم و لە ڕۆژی ٢٩ ی ٩ی ٢٠١٧ وە تورکیا  ئاسمانی خۆی بە ڕووی فڕۆکەخانەکانی هەرێمدا داخست و ڕێگەی نەدا گەشتەکان ئەنجابدرێت و هەر چەندە دوای ماوەیەک ڕێگە بە گەشتەکانی فڕۆکەخانەى هەولێر درا ، بەڵام سلێمانی بە بیانووی بوونى "چالاکییەکانی پەکەکە" لەو پارێزگایە تورکیا گەمارۆکەى درێژکردەوە.



PM:01:53:24/01/2019