ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، دوا هەڵوێستی حزبەكەی بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەینێت: چاوەڕوانین تەكلیفمان لێبكرێت.
عەلی باپیر، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند "ئێمە هەڵوێستی سیاسیی خۆمان لەبارەی حكومەتی نوێ راگەیاندووەو نەمانوتووە بەشدار نابین، بەڵام هەتا لایەنی بەرامبەر پارتی نەیەت و تەكلیفمان لێ نەكات، تێنەگەین بەرنامەیان چۆنەو پێگەی ئێمەش لە كابینەكەدا چۆن دەبێت، هەروەها حكومەتێكی چۆن دەبێت، هەركاتێك ئەوەمان بۆ روونبوویەوە، ئەوكات بەرچاومان رۆشن دەبێت و هەڵوێستی خۆمان یەكلایی دەكەینەوە".
وتیشی: لەوەتەی باس لە پێكهێنانی حكومەت دەكرێت، هیچ كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ پارتی نەكردووەو ئێمەش بۆ ئەو مەبەستە هیچ كەسێكمان رانەسپاردووە.