لە بارەی چوون بۆ سەیرانگایەک هۆشداری دەدرێت

شارەوانی پێنجوێن هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات لە کاتی چوونیان بۆ سەیرانگای بلیان ئاگادار بن.

ئه‌میر سۆفی لێپسراوی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پێنجوێن بە ماڵپەڕی وشەی وتووە، نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و بارینی به‌فرێكی زۆر، وای كردووه‌ كه‌ ئه‌و رێگایه‌ی شارۆكه‌ی پێنجوێن به‌سه‌یرانگای بلكیانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ بیبه‌ستێت.

ڕوونیشی کردووەتەوە ئێسته‌ رۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتووانی پێنجوێن و هاووڵاتییان و گه‌شتیارانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌ ئۆتۆمبێل سه‌ردانی سه‌یرانگای بكلیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگای سه‌ره‌كی پێنجوێن و بلكیان به‌فری لێ باریوه‌ و به‌ستوویه‌تی، بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر به‌وریاییه‌وه‌ سه‌ردانی بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە "به‌ستنى رێگاكه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن تیمی كۆمپانیای گارێكس به‌سه‌رپه‌رشتی شاره‌وانی، خۆیی پێدا ده‌رژرێت، به‌مه‌ستی ئاسانكاری و هێشتا هه‌ر پێویسته‌ خه‌ڵك وریا بن".



PM:11:51:24/01/2019