وەزیری دارایی عێراق لەبارەی سێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەڵام دەداتەوە

وەزیری دارایی عێراق كە هاوكات جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقە بۆ كاروباری ئابووری، وەڵامی پرسیارێك لەبارەی ناردنی بودجە بۆ كوردستان دەداتەوە.

ئەمرۆ دووشەممە 28ی كانوونی دووەمی 2019 لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە بەغدای پایتەختی عێراق بە هاوبەشی لە نێوان جێگری سەرۆك وەزیرانی ئوردن و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوە چوو، فواد حوسێن، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری كە هاوكات وەزیری دارایی عێراقە، چەند پرسێكی لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئوردن خستەڕوو و جەختی لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات كردەوە.

هەر لەو پرێس كۆنفرانسەدا، ڕۆژنامەنووسێكی كورد پرسیاری ئەوەی كرد كە ئاخۆ كەی وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و ئایا هیچ بڕیارێك هەیە كە سێ مووچە بە یەكەوە بنێرن، فواد حوسێن ڕایگەیاند "بابەتی بودجەی ٢٠١٩ كە لە پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند كراوە، كاتێك لەلایەن سەرۆك كۆمار رەزامەندی دەدرێ، دەبێتە یاسا و جێبەجێ دەكرێت، ئەوەی دیكە ئیشی وەزارەتی داراییە" بەبێ ئەوەی هیچ وردەكارییەكی دیكەی بخاتەڕوو.



PM:03:07:28/01/2019