فازڵ میرانی لەبارەی لێدوانێکیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

فازڵ میرانی، سکرتێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی لێدوانێکی لەسەر قوباد تاڵەبانی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سکرتێری م.س پارتییەوە

بە داخەوە لە چاوپێکەوتنی بەڕێز سکرتێری م.س لەگەڵ دەنگی ئەمریکا/ بەشی کوردی، وا ھاتووە کە گوتراوە کاک نێچیرڤان بارزانی نیوەی ھی پارتییە و  نیوەی ھی کوردە، بەڵام کاک قوباد تاڵەبانی نیوەی ھی یەکێتییە و نیوەی ھی پارتییە.

لە راستیدا مەبەستی کاک فازڵ میرانی ئەوە بووە کە ھەردوو بەڕێز، تەنھا ھی حزبەکانی خۆیان نین، بەڵکوو ھی کورد و کوردستانن، بۆ ئەوەی ناحەزان بە ھەڵە تەفسیری نەکەن، بە پێویستمان زانی ئەو راستکردنەوە بڵاو بکەینەوە.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان


PM:04:19:28/01/2019