پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، بەهۆی با و بارانی زۆر و بەهێزەوە لە ئێستادا لە چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى قه‌ڵادزێ چەندان كێبڵی كاره‌با كه‌وتوونەته سه‌ر زه‌وی و ماڵی هاوڵاتییان ئاوی تێچووه.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، له گه‌ڕه‌كی هه‌نارۆك به‌هۆی زۆریی بارانبارین ژماره‌یه‌ك ماڵ ئاویان تێچووه و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی قه‌زای پشده‌ر خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی به مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی هاوڵاتییان.
هاوکات باسی لەوەش کردووە، به‌هۆی خێرایی با و بارانی به‌خوڕ چه‌ندین كێبڵی كاره‌با له قه‌ڵادزێ كه‌وتنه سه‌ر زه‌وی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی قه‌زای پشده‌ر و، بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین گه‌یشتوونەتە شوێنی مه‌به‌ست بۆئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان دروستنه‌بێت.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشى خستەڕوو، سیانه‌ی قه‌ڵادزێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاگاداركراونه‌ته‌وه و له ئێستادا تیمه‌كانیان ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌تەبه‌ر.
بەهۆى ئەو بارانە بەخوڕەى لە دوێنێوە ناوچەکانى هەرێمى گرتووەتەوە، لە چەندین ناوچە لافاو دروستبووە.
هەر بەو هۆیەوە پارێزگارى هەڵەبجە بڕیاریدا سبەینێ بکاتە پشووى فەرمى لە دامودەزگا حکومییەکانى ئەو پارێزگایە.