مەترسیەکی سەر پشکی هەرێم لە بوودجەی عێراق ئاشکرا دەبێت


ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند حکومەتی عێراقیش پابەند نەکراوە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەگەر حکومەتی هەرێم نەوت رادەستی بەغدا نەکات.

عەبدولهادی موحان ئەلسەعداوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم ی راگەیاندووە" پشکی هەرێم لە بودجی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 تەنیا 9 لەسەدە و ئەوەش دوای ئەوەی کە تێچووەکانی سیادی و حاکمەی لێدەرکراوە".

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " ماددەی 10-ج حکومەتی ناوەندی پابەند کردوە کە پشکی هەرێم نەنێرێت بە مووچەی فەرمانبەرانیشەوە، ئەگەر هەرێم پابەند نەبوو بە رادەستکردنی ئەو نەوتەی بۆ دیاریکراوە بە بەغدا".

عەبدولهادی موحان ئەلسەعداوی ئاشکرای دەکات"لە یاساکەدا پشکی هەرێم 12.67 لەسەد دیاریکراوە، بەڵام کە تێچووەکانی سیادی و حاکمەی لێدەردەکرێت، تەنیا 9 لەسەدی دەمێنێتەوە، زیادکردنی پشکی هەرێم بۆ 20 لەسەد ناڕاستە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە پەرلەمانتارە جیاجیاکانی لیستەکانی کوردستان بڕیاردان لەسەر پرۆژە یاسای ساڵی ٢٠١٩ ی عێراق ئەوەی چەسپاویشە بۆ کورد بە قازانجێكی گەورە ناوزەد دەکەن.



PM:04:26:29/01/2019