کارێز بەرزنجی: لەڕێگەی یاساوە هەقی خۆم وەردەگرم

لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیە ڕووتەی چەند ڕۆژێکە بڵاوکراوەتەوەو دەوترێت گوایە هاوەڵی یەکەمی شاجوانی کوردستان کارێز بەرزنجی یە ناوبراو سکاڵای تۆمارکرد.

سەرەڕای ئەوەی کارێز پێشتر ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەووە کە ئەو گرتە ئەو نیە و پەیوەندی بەوەوە نیە و بیوەستێنن، بەڵام لە سۆشیال میدیا ئەم گرتەیە زۆرتر بڵاوکرایەوە.

لەنوێترین روونکردنەوەی دا لەسەر ئەم بابەتە کارێز بەرنجی لەلاپەڕەی خۆی دەنوسێت سکاڵای یاسایم تۆمارکردووە بەرامبەر سەرجەم ئەو پەیجانەی ئەم بابەتەیان بڵاوکردەووە جا چ ڕاست بێ یا درۆ، ئیتر من لەڕێی یاساوە هەقی خۆم وەردەگرمەوە لێتان.

ناوبەناو هەندێک لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان دەیانەوێت ئەو کەسانەی کە دەبنە ئەستێرە بەبێ هیچ بەنامەیەک ناو وناوبانگیان لەکەدار بکەن.
 


PM:08:52:30/01/2019