بەرپرسێکی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند" پارتی ڤیتۆی نییە لەسەر بەشداریکردنی کۆمەڵی ئیسلامی لە کابینەی نویی حکومەتی هەرێم ".
لەچاوپیکەوتنێک لەگەڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند " له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی نێوان پارتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسی پێكهێنانی حكومه‌ت كراوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێشتا به‌رچاوی ڕوون نیه له‌باره‌ی "واقیعی سیاسی" كوردستان و كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رنامه‌كه‌ی".
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵ هەڵویستی حزیبەکەی رونکردەوەو وتیشی" عاده‌تی" كۆمه‌ڵی ئیسلامی" په‌له ناكات له‌بڕیاردان و پێش وه‌خته بڕیار نادات چونكه ئه‌وه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ پارتی وه‌ك ده‌سپێكی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، پێویستمان به‌وه‌یه به‌رچاومان ڕوون بێته‌وه ، هێشتا به‌رچاومان ڕوون نه‌بۆته‌وه وه چاوه‌ڕوان ده‌بین بزانین هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو چی ده‌بێت".
،وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی وت: وه‌فده‌كه‌ی پارتی ڕه‌تیان كرده‌وه كه پارتی ڤیتۆی هه‌بێت له‌سه‌ر به‌شداری كردنی كۆمه‌ڵ له‌حكومه‌ت".
وته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێی شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ لای حیزبه‌كه‌یان، ڕایگه‌یاند" ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حیزب بووه كه ماوه‌یه‌ك بوو جۆرێك لهدوركهوتنهوه و به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوو حیزبه‌كه( پارتی و كۆمه‌ڵ) هه‌بووە.