قائیمقامیەتی قەزای رانیە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

قائیمقامیەتی قەزای رانیە هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، لەکاتی مانگرتنی مۆلیدە ئەهلییەکان و نەبوونی کارەبا تا چارەسەرکردنی کێشەکە کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابیندەکەن.

لە روونکردنەویەکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا قائیمقامیەتی قەزای رانیە ئاماژەی بەوەدەکات، هاوڵاتیانی خۆشەویستی تەواوی سنوری قەزای رانیە ئاگادار دەكەینەوە كە پاش دەستنیشانكردنی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلیەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای پارێزگای سلێمانی ، خاوەن مۆلیدەكانی سنورەكەمان ناڕازیبوون بەرامبەر نرخی دیاریكراوو داوای نرخی زیاتریان دەكرد.

ئەوەشهاتووە ئێمەش لە پێناو هاووڵاتیان و بۆ ئەوەی نەچینە ژێر ئەم بەرپرسیارییەتیە گەورەیە قبوڵی ئەو داواكاریەمان نەكردووە، بۆیە لە كاتی مانگرتنی مۆلیدەكان و نەبونی كارەبا هەوڵی تەواو دەدەین كە شەوان كارەبا نەكوژێتەوە تا كێشەكە چارەسەر دەكرێت.

لە روونکردنەوەکەدا قائیمقامیەتی قەزای رانیە دەڵێت، بریاریشمانداوە هەركەسێك پابەندی یاساو ڕێنمایەكان نەبێت رێكاری ئیداری و یاسایی بەرامبەریان بگرینەبەر ، بۆ ئاگاداریتان.



PM:06:48:02/02/2019