دەستەی کەشوهەوای عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لەڕۆژی پێنجشەممە 7ی شوباتەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما و باری کەشوهەوا جێگیردەبن و گۆڕانکاری ئەوتۆیان بەسەردانایات.
باسی لەوەشکردوە کە لە رۆژی پێنجشەممەدا لە باکوری عێراق ئاسمان هەور دەبێت و باران دەبارێت لەگەڵ بوونی هەورە بروسکەدا، لە ناوەڕاستی وڵاتیش لە شەودا ئەگەری بارانبارین هەیە، بەڵام لە باشور باران نابارێت ئەگەرچی ئاسمان هەور دەبێت.