کەرکوک...گەنجێک بەهۆی خۆشەویستەکەیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

گەنجێك لە پاریزگای کەرکوک بە هۆی هاوسەرگیركردنی خۆشەویستەكەیەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

میدیاکان لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی كەركوكەوە بڵاویانکردەوە ، رۆژی چووارشەممە ١٣ی شوبات گەنجێك لە گەڕەكی یەكی حوزەیران لە کەرکوک بە دەمانچە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 
بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەکە، هۆكاری خۆکوشتنی گەنجەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە کچێکی خۆشویستووەو، بەڵام کچەکە شووی  بە ئامۆزاكەی خۆی كردووە.


AM:09:37:14/02/2019