کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆتایی هات

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی  لەسلێمانی كۆتاییهات و بڕیارە پاش کەمێکی دیکە راگەیەنراوێك لەوبارەیەوە بڵاوبکرێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبووەوە لە کۆبونەوەکەدا
 پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا و دواین گۆڕانكارییه‌كان تاوتوێ کران.

تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت بووە بە گفتوگۆكانى نێوان یه‌كێتیى و پارتى بۆ رێككه‌وتنى سیاسى له‌باره‌ى پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەندراوێک لەسەر کۆبونەوەکە بڵاوبکرێتەوە.

زیاتر لە چوا مانە هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چووە، بەڵام کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم پێک نەهێنراوە، له‌ ئێستاشدا گفتوگۆى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى پێكردووه‌.
 



PM:01:57:16/02/2019