ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، ئامادەن بۆ رێكەوتنێكی سیاسی گشتگیر كە پرسەكانی كوردستان‌و كەركوك‌و عێراق وەك یەك پاكێچ رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی لەسەر بكرێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست"سپی" کەوتووە تیایدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی دووپاتی دەكاتەوە، كە پابەندە بە بنەماكانی رێكەوتنی سیاسی نێوان مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی، كە لە ڕۆژی (5ی شوباتی 2019)  ئیمزاكراوە، كە بەستنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ دانانی پارێزگار‌و ئاسایی كردنەوەی دۆخی پارێزگاكە هاوكاتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بێت. 

دەشڵێت، یەکێتی ئامادەیە بۆ رێكەوتنێكی سیاسی گشتگیر كە پرسەكانی كوردستان‌و كەركوك‌و عێراق وەك یەك پاكێچ رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی لەسەر بكرێ‌  

دەقی راگەیەندراوەکە:

راگەیەندراوی رۆژنامەوانی كۆبونەوەی
 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندووپات دەكاتەوە، كە پابەندە بە بنەماكانی رێكەوتنی سیاسی نێوان مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی، كە لە ڕۆژی (5ی شوباتی 2019)  ئیمزاكراوە، كە بەستنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ دانانی پارێزگار‌و ئاسایی كردنەوەی دۆخی پارێزگاكە هاوكاتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بێت.  

  ئەمرۆ (16ی شوبات) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی‌و بەئامادەبوونی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی، كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو. 

 كۆبونەوەكە، كە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد، بارودۆخی سیاسی  كوردستان‌و عێراق‌و پارێزگای كەركوك‌و ناوچە كوردستانیە دابرێنراوەكان‌و  ناوچەكە تاوتوێكراو دواپێشهاتەكانی پرۆسەی گفتوگۆكان لەبارەی رێكەوتنی سیاسی لە نێوان یەكێتی‌و پارتی بۆ  پرسەكانی هەرێمی كوردستان‌و بەغدا‌و كەركوك‌و پرسە نەتەوەیی‌و نیشتمانیەكان بەوردی هەڵسەنگێندرا‌و ڕاو بۆچوونی لەبارەوە گۆڕدرایەوە. 

ئەنجومەنی سەركردایەتی، سیاسەتی یەكێتی دووپات دەكاتەوە، كە پابەندە بە بنەماكانی رێكەوتنی سیاسی نێوان مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی، كە لە ڕۆژی (5ی شوباتی 2019)  ئیمزاكراوە، كە بەستنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ دانانی پارێزگار‌و ئاسایی كردنەوەی دۆخی پارێزگاكە هاوكاتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بێت.  

بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختدەكاتەوە، ئامادەیە بۆ رێكەوتنێكی سیاسی گشتگیر كە پرسەكانی كوردستان‌و كەركوك‌و عێراق وەك یەك پاكێچ رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی لەسەر بكرێ‌، بەهاوكاری‌و هاوبەشی هێزە سیاسیەكانی كوردستان، لەپێناوی بەدیهێنانی یەكریزی لایەنەكانی كوردستان‌و شەراكەتی ڕاستەقینە، كە لە خزمەتی  بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان بێت. 

لەم ڕوانگەیەوە هەر هەنگاوێك  بەبێ‌ رێكەوتنی سیاسی لایەنەكان، بەتایبەتی یەكێتی‌و پارتی خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان‌و پرۆسەی سیاسی ناكات، لەكاتێكدا، كە ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاریدایە‌و بەرژەوەندی گەلەكەمان ئەوەمان لێدەخوازێت هەموو لایەنەكان یەكریز‌و یەكدەنگ بن بۆ رووبەروبونەوەی مەترسیەكان‌و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان. 

ئەنجومەنی سەركردایەتی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
16/2/2019


PM:04:13:16/02/2019