ئەندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند " به‌بێ كه‌ركوك به‌شداری حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ناكه‌ین".
وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی پانۆراما له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات نیوزدا رایگه‌یاند " به‌بێ كه‌ركوك به‌شداری حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ناكه‌ین و به‌شداریكردنیشمان له كۆبوونه‌وه‌ی 18 ی مانگی په‌رله‌مان به‌نده به رێكه‌وتنه سیاسییه‌كه‌وه".
ئەو بەرپرسە جەختیكردەوە كە له‌لای یه‌كێتی ناوچه دابڕێنراوه‌كان گرنگی تایبه‌تییان هه‌یه، بۆیه به‌بێ كه‌ركوك به‌شداری حكومه‌تی هه‌رێم ناكەن.
وەستا رەسول وتیشی: یه‌كێتیی و پارتی نزیكن له گه‌یشتن به رێكه‌وتن، بۆیه‌ش ئێمه ده‌مانه‌وێت له رێكه‌وتنه سیاسییه‌كان ئاماژه به كاتی دانانی پاریزگاری كه‌ركوك بدرێت، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه وه‌ك یه‌كێتی سازش له‌سه‌ر كه‌ركوك ناكه‌ن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا سبەی ١٧ ی شوبات لەبەردەمدایە بۆ رێککەوتن و بەشداریکردنی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ١٨ ی شوباتی پەرلەماندا.