نەوەی نوێ کاندیدی بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەبێت

فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، بەشداری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان  دەکەن و کاندیدیان دەبێت بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەگەر سبەینێ  لە دانیشتنەکەدا هەر یەکێک لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردرێت هەڵوێستی توندیان  دەبێت.

فراکسیۆنەکە  جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دژی دواخستنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانن و پێیان وایە دەبێـت سبەینێ کارەکان یەکلابکرێنەوە.

نەوەی نوێ هەر لە دوای هەڵبژاردنەوە هەڵوێستی خۆی لەسەر حکومەتی ئایندەی هەرێم راگەیاند کە هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن دەبێت.



PM:12:21:17/02/2019