سپی ناوی ئەو پۆستانە ئاشکرادەکات کە گۆران لە کابینەی نۆی حکومەت وەریدەگرێت

جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دوای کۆبونەوەیەکی ماوە درێژ ئەمشەو رەشنوسی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی پەسەند کردو بڕیاری بەشداریکردنیان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، سپی-ش ناوی ئەو پۆست و وەزارەتانە بلاودەکاتەوە کە وەریدەگرن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "سپی" کەوتوون، بزاتنەوەی گۆڕان هەریەک لە وەزارەتەکانی (دارایی، پیشەسازی، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی(و وەزارەتێکی دیکە کە لەدوایدا رێککەوتنی لەسەر دەکرێت وەردەگرێت

هەروەها هەریەک لە دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەستپاكی پۆستێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەرزبوتنەوەی گۆران دەکەون.

بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان پارتی و گۆڕان، سەرجەم ئەو وەزارەتانەی کە باسیان لێوەکرا و بۆ بزوتنەوەکە دەبێت، پۆستی هەریەک لە بەڕێوەبەری دیوان‌و بەڕێوەبەری گشتی لەو وەزارەتانە گۆڕانەوە پڕیان دەکاتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان جگە لەو پۆستە وزاریانەی باسیان لێوەکراوە، بزوتنەوەی گۆڕان 24 پۆستی راوێژكاری لە کۆی 200 پۆستی راوێژكار بەردەکەوێت کە دەکاتە 12%ی پۆستەکە، هاوکات 24 پۆستی بەڕێوەبەری گشتی لە کۆی 200 پۆستی بەڕێوەبەری گشتی بەردەکەوێت کە بە هەمانشێوە دەکاتە 12%ی ئەو رێژەیە.
 



PM:11:17:17/02/2019