باران بارین دەستپێدەكاتەوە

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویكردەوە كە لە ڕۆژی هەینی  ئەگەری بارانبارین هەیە و پلەكانی گەرماش گۆڕانكاری بەخۆیانەوە دەبینن.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەی ئاشكراكردووە كە چوار ڕۆژی داهاتوو دۆخی كەشوهەوا لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارانبارینیش هەیە، هاوكات پلەكانی گەرماش گۆڕانكاری بەخۆیانەوە دەبینن و چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەكە، سبەی هەینی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیك دەبێت لە ڕۆژانی ڕابردوو. 



AM:10:11:21/02/2019