وێنە.. خانمە بێژەرێکی دیاری NRT دەستی لەکارکێشایەوە

خانمە بێژەری دیاری کەناڵی ئێن ئارتی دوو، هۆزان کۆژە دەستی لەکاركێشایەوە و لە روونکردنەوەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستلەکاركێشانەوەکەی بڵاوکردەوە.

هۆزان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " بۆ ماوەی زیاتر لە چوار ساڵ و نیوو زیاتر کارکردنم لە کەناڵی ئین ئارتی دوو وەک پێشکەشکار لە چەندین پرۆگرام، ئەمرۆ بەرواری ٢٠١٩/٢/٢١ لەسەر خواستی خۆم دەستم لە کار کێشایەوە".

لە پۆستکەی ناوبراودا سوپاس بۆ ھاوڕ و ھاوپیشەکانی دەکات کە لەم دەزگایەدا ناسیوونی وھیوادارە کاری باش بکەن و، دەڵێت " بە ھیوام لەماوەی ئەم چەند ساڵە کاری باشم پێشکەش کردبێتن، ھەمیشە ناوەستم و کاری باشترو باشترینتان پێشکەش ئەکەم".

وەک لە کۆتایی پۆستەکەیدا هاتووە دیارە بەردەوامدەبێت لە کاری بێژەری، بەڵام ئاشکرای نەکردووە لە چ کەناڵێکی تر.



AM:09:45:22/02/2019