بارزانی نامەیەک ئاراستەی کۆسرەت رەسوڵ دەکات

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارت دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی نێوان حیزبەکەی‌و یەكێتی نامەیەک ئاراستەی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆسرەت رەسوڵ دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند، نامەکەی مەسعود بارزانی تایبەتە بەرپرسی پارێزگاری کەرکوک لە چوارچێوەی گفتوگۆی پیکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها داوا لەیەکێتی دەکرێت دەست بەگفتوگۆکان بکاتەوە تا کابیەنی نوێ بە بەشداری یەکێتی پێکبهێنرێت.

لەو نامەیەدا بارزانی جۆرە زەمانەتێک بە کۆسرەت رەسوڵ دەدات کە پارێزگاری کەرکوک دەدرێت بەیەکێتی.( بەلآم سەقفی زەمەنی تێدا نییە).

هەروەها مەسعود بارزانی داوا لەیەکێتی دەکات کە پرسی ئاساییکردنەوەی کەرکوک و دانانی پارێزگاری نوێ بسپێردرێت بە خۆی و ئەو و لەدەستی مەکتەبی سیاسی هەردوولا دەربهێنرێت.

ئەو نامەیە لە کاتێکدایە کە ئەمشەو مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوووەوە و پرسی گفتوگۆی پیکهێنانی حکومەتی هەرێمی لەگەڵ پارتی یەکێک بووە لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە.  




PM:09:35:23/02/2019