وادەی ناردنی بەشەبودجەی هەرێم راگەیەندرا

بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا حکومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان  ڕەوانە بکات.

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای مانگی ئازار، بەغدا بەشە بودجەی هەرێم و شارەكانی دیكەی عێراق ڕەوانە  دەکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی یاسای بودجەی عێراق، پشكی هەرێم لە بودجەدا نزیكەی 11 ترلیۆن دینار دەبێت.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوشكرد، ئەگەر هەرێم 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە ڕادەستی حكومەتی عێراق نەكات، بەگێرەی ئەو برە پارەی لێدەبڕێ، بەڵام موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەنێردرێت.
 




PM:08:40:26/02/2019