پۆلیسی گەرمیان: لە ماوەی هەفتەیەکدا حەوت کەس بە دراوی ساختەوە دەستیگیرکراون

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە هەفتەیەکدا حەوت کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە دراوی ساختەوە دەستگیرکراون.

علی جەمال قدووری، بەڕیوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی ورد پۆلیسی فریاکەوتنی 104ی کەلار لە بەرواری 21ی ئەم مانگەدا سێ هاوڵاتی بەهۆی مامەڵەکردن بەدراوی ساختەوە دەستگیرکرد، کە دوو لەو تۆمەتبارانە ئێرانین و یەکێکی دیکەیان کوردەو دانیشتوی قەزای کەلارە.

بەڕیوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندووە، دوێنێ سێشەمەش لە نێو بازاڕی کەلار بنکەی پۆلیسی کەلار چوار تۆمەتباری دیکە لەسەر مامەڵەکردن بەدراوی ساختەوە دەستگیرکرد، کە مەبلەغێک دراوی ساختەیان پێ بووە لە ئێستادا تۆمەتباران کە حەوت تۆمەتبارن بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 281 ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.



AM:10:13:27/02/2019