پزیشكێك بە چەقۆ هێرشیكردە سەر هاوڕێ پزیشكەكەی

لە نەخۆشخانەی گشتی بەعقوبە پزیشكێك بە چەقۆی نەشتەرگەریی هێرشدەكاتە سەر هاوڕێ پزیشكەكەی و رووخسار‌و مل‌و پشتی بریندار دەكات.

پزیشكە بریندارەكە ناوی مستەفا غەزبان زوینی-یە‌و بەوتەی خوشكەزایەكی بەهۆی ئەو هێرشەی پزیشكەكەوە مل ‌و پشت ‌و روخساری دوچاری برینێكی زۆر بووە ‌و بەپەلە نەشتەرگەریی بۆ كراوە‌ و نەشتەرگەرییەكەشی نزیكەی سێ‌ كاتژمێری خایاندووە. 

لەئێستادا تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە‌و لەلایەن دادگاوە دۆسیە بۆ ئەو رووداوە كراوەتەوە‌و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە قوربانییەكە براوەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ وەرگرتنی وتەكانی.



PM:01:53:28/02/2019