وادەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکرێت

وابڕیارە ڕۆژى شەممەی داهاتوو هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتى کۆببنەوە و تا ئێستا شوێنی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند بڕیاروایە رۆژی شەممەی داهاتوو 2ی ئاداری 2019، كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی هەرێم و پرسەکانی دانانی پارێزگاری کەرکوک و چەند پرسێکی دیکە بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی زانیاریەکان تائێستا شوێنی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكەی نێوان یەكێتی و پارتی دیارینەكراوە و سبەی شوێنی کۆبوونەوەکە دیاری دەکرێت.

دوای پێنج مانگ لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردن و چەندین کۆبوونەوە تا ئێستا یەکێتی و پارتی نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن.


PM:05:44:28/02/2019