هونەرمەندی کورد، نەوید زەردی نوێنترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (بگەڕێوە) بڵاوکردەوە.
نەوید زەردی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام و لە چەناڵی یوتوب نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە،کە لە تێکستی و ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی هەروەها کاری میکس و ڕێکخستنی لەلایەن(ماجید کازمیی)ەوە بۆ کراوە و جێبەجێکاری بەرهەم "فەیمس پرۆدەکشن"ە.
نەوید زەردی خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە و لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیویەتی لە ڕێگەی گۆرانییەکانیەوە هەوادارێکی زۆر لە خۆی کۆبکاتەوە.