کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی دواخرا

بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئازار هەردوو شاندی باڵای  پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆببنەوە، بەڵام کۆبونەوەکە بۆ سبەینی دواخرا.

کۆبونەوەکەی سبەینێی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا بەرێوەدەچێت و کۆبونەوەیەکی کەلا کەرەوە دەبێت، کە تیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

هەر لەمیانی کۆبونەوەکەدا ئەو دوو حزبە گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک و پرسەکانی دیکەی پەیوەست بە هەرێمەوە تاوتوێ دەکەن

پارتی و یەکێتی دوای ئەنجامدانی کۆبونەوەی 18 و 26ی مانگی رابردوی پەرلەمانی کوردستان، کە تێیدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی یاسایی پەرلەمان بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنی یەکێتی هەڵبژێردران، گرژی کەوتە پەیوەندیەکانی نێوانیان، بەڵام گۆڕینەوەی نامەیەک لە نێوان مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ دۆخەکەی ئارامبووەوە، پێدەچێت ئەمڕۆ بگەنە رێککەوتن.


AM:11:20:02/03/2019