عومەر سەید عەلی: نابینە پارسەنگی هیج لایەنێكی سیاسی

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لەپێناو بەرژوەندی خەڵكی كوردستان بەشداری لە حکومەتدا دەکەن و بۆهیچ هێزێكی سیاسیش نابنە پارسەنگ لەبەرامبەر هیزێكی تری سیاسیدا

ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئازاری ٢٠١٩ عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە میانی كۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەنجومەنی مەكۆی كەلار و هەڵسوڕاوان ‌و بریندارانی 17 شوباتدا،رایگەیاند"گۆڕان بڕیاری بەشداریكردنی لەحكومەت لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بوەم كە لەسەر بنەمای بەرنامە و پڕۆژەیەكە مەرجی چاكسازی‌ و گۆڕانكاری سیستمی حكومڕانی لەخۆگرتوە".

وتیشی، گۆڕان لەسەرجەم جومەگەكانی ئەو دەسەڵاتە، پێگەی دەبێت بۆئەوەی بتوانێت بەرنامەو كاری خۆی جێبەجێبكات‌و گۆڕانكاری بكات لەحكومەتی داهاتوودا.

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رونیشیکردەوە "بۆ بەشداریكردنی هەر لایەنێكی تر لەحكومەت ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێك نییە و ناشبینە پارسەنگ بۆهیچ لایەنێكی سیاسی لەبەرامبەر لایەنێكی تردا".



PM:03:02:02/03/2019