پێش کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەر دوولا بارزانی‌و کۆسرەت رەسوڵ کۆدەبنەوە


بڕیارە رۆژی دووشەممە مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، پێش ئەو کۆبوونەوەیە مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکەن.

هەرچەندە بڕیار بوو دوێنی بارزانی و کۆسرە رەسوڵ کۆببنەوە، بەڵام ئەو کۆبوونەوەیە سازنەکرا، بڕیارە سبەی دوو شەممە مەکتەبی سیاسی هەردوولا کۆببنەوە، بەڵام پێش ئەو کۆبوونەوەیە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ و پرسی کەرکوک و بەغدا، بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ کۆدەبنەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە پێدەچێت کۆبوونەوەکەی بارزانی بەرفراونبکرێت و لەگەڵ وەفدێکی بالآی یەکێتی دا بێت، بۆئەوەی هەموو جەمسەرەکانی یەکێتی تیایدا بەشداربن.

کۆبوونەوەی ئەمجارەی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی یەکلاییکەرەوە دەبێت لەسەر پرسی بەشداریکردنی یەکێتی لە کابینەی نوێ و گەیشتن بە رێککەوتنێک لە نێوان هەردوولادا، پرسی دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک یەکێکە لە کێشە سەرەکیەکانی نێوانیان. 



AM:08:45:03/03/2019