مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ لە هاوینەهەواری پیرمام کۆبوونەوەو راگەیاندراوێک بڵاودەکەنەوە.
کەمێک لە مەوبەر کۆبوونەوەکە کۆتایی هات و بڕیارە راگەیاندراوێک لەسەر کۆبوونەوەکە بڵاوبکرێتەوە.
دوێنێ شەممە ماڵپەڕی سپی وەک یەکەم میدیا هەواڵی سازدانی کۆبوونەوەیەکی نێوان مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵی بڵاوکردەوە.
ئاماژەشی بۆ ئەوە کردبوو کە کۆبوونەوەکە بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو رێگریانە بوو کە لەبەردەم رێککەوتنی هەردوو لایەنی پارتی و یەکێتی دا هەیەو بۆتە هۆی پەکخستنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت.