راگەیاندنی هاوبەشی بارزانی‌و کۆسرەت رەسوڵ:
بارزانی بە سەرۆک ناوزەند دەکات


مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ و وەفدێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە، لە راگەیاندنی هاوبەشی کۆبوونەوەکە مەسعود بارزانی بە سەرۆک ناوزەد دەکات.

ئەمڕۆ لە پیرمام مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ هەریەک لە کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی و ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کۆبووەوە. لەدوای کۆبوونەوەکە لە راگەیاندنێکی هاوبەشدا هاتووە" ڕۆژی یەكشەممە 3ـی 3ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و شاندی یاوەری  كە پێكهاتبوو لە ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كۆبوونەوە".

ناوهێنانی مەسعود بارزانی بە سەرۆک، لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە پارەوە سەرۆکی هەرێم نەماوەو تەنها سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

دەقی راگه‌یه‌ندراوەکە‌:

ڕۆژی یەكشەممە 3ـی 3ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و شاندی یاوەری  كە پێكهاتبوو لە ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كۆبوونەوە.

لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و جەختیش لە كاری جدی و بەردەوامیی ڕێككەوتنی هەردوولا بۆ دامەزراندن و پتەوتركردنی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كرایەوە ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و گیانی برایەتی و هەست بە بەرپرسیارێتیی هەموو لایەك، بە جۆرێك كە لە ئاست داواكاری و خواستی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت.



PM:02:13:03/03/2019