شاسوار عەبدلواحید بۆ ٢٤ کاتژمێر دەستەبەسەرە

دادگای سلێمانی لەسەر دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دێتە دەنگ و رایدەگەیەنێت" لەسەر دوو دۆسیەی جیاواز لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە".

دادوەر، عومەر ئەحمەد وتەبێژی دادگای سلیمانی ڕایگەیاند "شاسوار عەبدولواحید بەپێی ماددەی ٢٢٩ی تەشهیکردن و سوکایەتی بە کارمەندی دەوڵەت لەکاتی دەوام و هەروەها ماددەی٤٣٤ تەشهیرکردن و سوکایەتی بە هاوڵاتی ئاسایی بانگهێستی دادگا کراوە".

وتەبێژی دادگای سلێمانی وتیشی "لەئێستادا لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری دەستەبەرکردنی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بۆ دەرکراوە تا یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکەی".

دادوەر، عومەر ئەحمەد تۆمەتەکانی سەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئەو سکاڵایانەی لەسەر سەرۆکی جوڵانەوەکە هی مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوە کە ئەوکات لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە گەڕاوەتەوە سوکایەتی بە دوو کارمەندی فڕۆکەخانەکە کردوە ئەوەش بەپێی ئەو سکاڵایەی کە لەلایەن ئەو دوو کارمەندی لەسەری تۆمارکراوە".

هەروەها وتیشی "بەهۆی کاروباری دادگا و بانگکردنی شایەت و لێکۆڵینەوە لەسکاڵاکە ئێستا بانگهێشتکراوەتە دادگا نەک هۆکاری سیاسی".



PM:03:04:03/03/2019