ساز ئاسۆ گۆرانکاری لە ستایلیدا دەکات


میدیاکاری شۆخ و شەنگی ناسراوی کورد ساز ئاسۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا ڤیدیۆیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاوکردەوە.

لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ساز ئاسۆ ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردوەتەوە، کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و بەعەزییەکی نیمچە رووتەوە دەرکەوتووە و هەوادارانی سەرسامی خۆیان بۆ جوانییەکەی دەربڕیووە.
 ساز لەسەر ڤیدیۆکە نوسیویەتی"
زۆر بەکەمی قژم بەم شێوازانە چاک بکەم.. بەڵام هەندێ جار گۆڕانکاری خۆشە".

ساز ئاسۆ دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.




PM:09:02:03/03/2019