ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی ئازاری، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌كانی پۆلی 12 ئاماده‌یی بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌كی راگه‌یاند.
لە راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیدا کەوێنەیەکی دەست پسی کەوتووە، تیایدا هاتووە، له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی 2311 خوێندكار له به‌شی زانستی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه و 1174 خوێندكار مافی به‌شداربوونیان هه‌یه له تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان به رێژه‌ی سه‌دا 50.8.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له به‌شی وێژه‌یی 916 خوێندكار به‌شدارییان كردووه و 435 خوێندكار مافی به‌شداربوونیان هه‌یه به رێژه‌ی سه‌دا 47.5.
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داواش له خوێندكاران ده‌كات رۆژی چوارشه‌ممه 6ی ئازار سه‌ردانی په‌روه‌رده‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌نجامه‌كانیان.