راهێنەری ئەڵمانیا سێ ئەستێرەی دووردەخاتەوە


یواکیل لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لە کارێکی چاوەڕوان نەکراودا سێ لە باشترین یاریزانەکانی دووردەخاتەوە کە ئەمەش بریتین لە هۆمێڵزو بواتینگ و مۆلەر.
بڕیارە لەم مانگەدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوو یاری دۆستانە ئەنجام بدات و ئەو راهێنەرە بڕیاریدا ئەو سێ یاریزانە بانگ نەکاتەوە بۆ هەڵبژاردەکە.
لە لێدوانێکیدا لۆف رایگەیاند ساڵی ٢٠١٩ بە نسبەت هەڵبژاردەکەمانەوە نوێبوونەوە دەبێت، من دەمەوێت لێرەوە سوپاسی ئەو سێ یاریزانە بکەم کە لە هەڵبژاردەکە دوورخراونەتەوە.
مۆلەر تا ئیستا ١٠٠ یاری ئەنجامداوە بۆ ئەڵمانیاو هەریەکە لە بواتینگ و هۆمێڵزیش ٧٦ یاری و ٧٠ یاریان ئەنجامداوە.
ئەم کارەی لۆف لە کاتێکدایە ، ئەو هەڵبژاردەیە لە مۆندیالی ٢٠١٨ خراپترین ئەنجامی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکردو لە قۆناغی گروپەکان کرایە دەرەوە.
پێشتریش لۆف مەسعود ئۆزێلی یاریزانی یانەی ئارسناڵی لە دوای مۆندیالی ٢٠١٨ دوورخستەوە.



PM:10:22:05/03/2019