لەبارەی پێدانی ڤیزای ئەمریكا هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر روونكردنەوە لەبارەی پێدانی ڤیزای وڵاتەكەی بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەدات.

 كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك رایگەیاندووە، كاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە روونكردنەوەكە دەدات و لەلایڤێكی پەیجی كونسوڵخانە لە فەیسبووك، جۆن لازەر، ئەفسەری كونسوڵخانە وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەداتەوە.

لێرەوە پەیجی كونسولخانە ببینە:



AM:11:28:07/03/2019