بڕیاربوو سبەینێ هەینی ٨ی ئادار ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ دیاریكردنی كاندیدی پۆسته باڵاكان كۆببێته‌وه، به‌ڵام کۆبوونەوەکە ئەنجامنادرێت.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، بەهۆی ئامادەنەبوونی چەند ئەندامێکیان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبەینێ هەینی ئەنجام نادرێت.
وته‌بێژی یه‌كێتی وتیشی، کۆبوونەوەکەی سبەینێ خراوەتە رۆژی شه‌ممه یان یه‌كشه‌ممه‌ی هەفتەی داهاتوو.
بڕیاره لە کۆبونەوەی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی كاندیدانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت دیاری بکرێت.