سبه‌ینێ سێشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠١٩، په‌رله‌مانی كوردستان بەبێ بەشداری فراکسیۆنی یەکێتی کۆدەبێتەوەو ده‌نگ له‌سه‌ر لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان دەکات.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، سبەی دوو ئەندام بۆ لیژنەی یاسایی زیاد دەکرێت، ھەروەھا دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانیش دەدرێت.
؛ەبارەی بەشداری فراکسیۆنی یەکێتی لوقمان وه‌ردی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگه‌یاند، فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ناكات، چونكه سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی ده‌كرێت و ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش درێژه‌پێده‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی هه‌ردوو حزبه كه‌تێیدا رێككه‌وتننامه‌ی سیاسی تێدا كراوه.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، دەکرا ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت و له‌كاتێكی تردا بكرێت.
رۆژی یەک شەممەی رابردوو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، لەسەر دابەشکردنی ئەندامانی لیژنەکان رێکەوتن، بەڵام لەسەر سەرۆکی لیژنەکان فراکسیۆنەکان نەگەیشتن بەرێکەوتن.