لێدوانی زیدان لە پاش گەڕانەوە بۆ ریاڵ مەدرید



لەپاش ئەوەی زیدان بەرەسمی گەڕایەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ، بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو باسی هۆکاری هاتنەوەی کرد بۆ ئەم یانەیە.
زیدان رایگەیاند" من زۆر خۆشحاڵم کە گەڕامەوە بۆ ئێرە، رۆژێکی تایبەتە بەنسبەت منەوە، خۆشحاڵم کارەکەم لێرە دەستپێدەکەمەوە کە من زۆر لێرە دوورنەکەوتمەوەو ئێستا لەسەر داوای پێرێز و یاریزانەکان گەڕاومەتەوە.
هەروەها وتی" من عاشقی ئەم یانەیەم، ٨ مانگە پشووم وەرگرتووە ئیستا کاتی ئەوەیە دەست بەکار بکەمەوە، ئەمە بەرپرسیارێتیەکی مەزنە من ئەوە دەزانم، لێرە یاریم کردووەو راهێنەریش بووم چەندین نازناوم بردۆتەوە، هەروەها بە کاتی ناخۆشیشدا تێپەڕیووم.
وتیشی" لە کۆتایی وەرز  گۆڕانکاری دەکەین، بەڵام ئێستا تەنها بیر لەو ١١ یاریە دەکەمەوە کە ماومانەو دواتر کاتی ئەوەمان دەبێت قسە لەگەڵ یانەکەو سەرۆک بکەم بۆ پلانی داهاتوو.
لەسەر رۆناڵدۆ وتی" ئەو یەکێکە لە باشترینەکانی مێژووی ریاڵ مەدرید،چونی من لێرە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبوو، زۆریش قسە لەسەر ئەو یاریزانە ناکەم.
لە کۆتایدا وتی" لەگەڵ هەمان ئەو شاندە کار دەکەمەوە کە وەرزی رابردوو پێکەوەبووین، ئەم وەرزە هەموو یاریەکانی بێرنابیۆم بینیووە، وەرزەکە زۆر قورس بوو بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
زیدان تا ٣٠-٦- ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید واژۆکردووە.



PM:11:25:11/03/2019