هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکانی سلێمانی نەدراوە

بەناراستەوخۆ بەڕێوەبەری ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای سلێمانی وەڵامی وەزیری شارەوانی دەداتەوەو دەڵێت" بەهۆی قەیرانی داراییەوە چەندین پرۆژەی ئاوەدانكردنەوە لە سنوری پارێزگەی سلێمانیدا وەستێندراون و هیچ بڕیارێكیش بۆ دەستپێكردنەوەی كاركردن نەدراوە".

ئیبراهیم عەزیز بەڕێوەبەری ئاوەدانكردنەوەی پارێزگەی سلێمانی بەناڕاستەوخۆ وەڵامی نەورۆز مەولود دەداتەوە کە دوو رۆژ لەمەبەور رایگەیاندبوو پرۆژەکانی سلێمانی دەستپێدەکاتەوەو لە نێویشیاندا شەقامی ١٠٠ مەتری، ئەو بەرپرسە لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " ڕێگەوبان و پڕۆژەی دروستكردنی هەندێك یەكەی نیشتەجێبوون و چەند پڕۆژەیەكی دیكە دەچنە چوارچێوەی ئیشوكارەكانی ئەوانەوە و بەهۆی قەیرانی داراییەوە زۆربەیان ڕاگیراون".

بەڕێوەبەری ئاوەدانكردنەوەی پارێزگەی سلێمانی، دەشڵێت "كاركردن لە ڕێگەكانی دەرەوەی شارەكاندا ڕاگیراون و چاوەڕوانی بڕیاری نوێی حكومەت دەكەین، نوسراومان كردووە و چاوەڕوانی بڕیاری نوێی حكومەت دەكەین”.

دوو رۆژ لەمەبەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری نەورزۆ مەولود وەزیری شارەوانی رایگەیاند، لە پرۆژەکانی هەولێر و سلێمانی دەستکراوەتەوە بە کارکردن، لەوانە ئاماژەی بۆ پرۆژەکانی سلێمانی و شەقامی ١٠٠ مەتری ئەو شارە کردووە.



PM:02:14:13/03/2019