فازڵ میرانی: چاوەڕوانین یەكێتی كاندیدێك بۆ سەرۆكی پەرلەمان دیاری بكات

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند بەپێی ڕێككەوتنەكەیان پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پشكی یەكێتییە و چاوەڕوانی ئەو حزبە دەكەین كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە دیاریبكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە فازڵ میرانی لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی حزبەی ئاماژەی بەوەكردووە، دوێنێ كۆبوونەوەیەكی ڕاشكاوانەیان لەگەڵ یەكێتی كردووە و ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی كۆبوونەوەكانیان بەردەوامی پێبدەن، وتیشی "ئەو حزبە چەند داواكارییەكیان لە پارتی بە ژمارە و بە ناو كردووە و داواكارییەكانیان وەرگرتووە".

فازل میرانی وتیشی "ئەوانەی چاوەڕێ دەكەن لەسەر پۆستی وەزارەتێك، یا بریكاری وەزیرێك ئەم شەراكەتە لە تێك بچێ، ئەوە لە بیروباوەڕی پارتیدا نییە".

رۆژی دووشەممە (ی ئازاری ٢٠١٩) بە ئامادەبوونی هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و كۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی، ڕێككەوتنی نێوان ئەو دوو حزبە سەبارەت بە حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەركوك و بەغدا ئیمزا كرا.




PM:04:00:13/03/2019