شاجوان پێشتر پۆلیس بووە

کچە پۆلیسێک بۆ شاجوانی ٢٠١٩ ی ئەڵمانیا خۆی ھەڵدەبژێرێ و دەبێتە براوەی پێشبڕکێکە.

ماڵپەڕی ” Times of india” لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بیرنیزی تەمەن ٢٨ ساڵ کە لە شاری ڕوست لە نزیك پارێگای فاریبۆرگ دەژی، پاش کێبڕکێی لەگەڵ ١٥ بەشداربوودا کە تەمەنیان لە نێوان ١٩ بۆ ٢٨ ساڵدا بوو توانی ئەو نازناوە بباتە.

بیرنیز کە لێکۆڵەرە لە بەشی لێکۆڵینەوەی تاوانە ئەلکترۆنییەکان لە شاری چوتگارت، بریاریدا بۆ ماوەی ساڵێك مۆڵەت لە کارەکەی وەربگرێت بە مەبەستی بەجێهێنانی ئەرکەکانی وەك شاجوانی ٢٠١٩.

پاش بردنەوەی نازناوەکەش بیرنیز ئۆتۆمبێلێکی پێبەخشرا و بودجەی پێویستی بۆ دابین کرا تا بتوانێت بۆ ماوەی ساڵێك چالاکییەکانی بەپێی پێویست ئەنجام بدات


PM:07:07:13/03/2019