پۆلیسی ڕاپەڕین: ژنێك ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین رایدەگەیەنێت، ژنێك ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر ۸ ژنێكی تەمەن ٤۹ ساڵ بەناوی ( غ،ل) لەماڵەكەی خۆیان لە ڕانیە لە گەڕەكی كێوە ڕەش دوای ئەوەی ئاگری لە جەسەتەی خۆی بەردا، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەگوێرەی وتەی كەس وكاری ماوەیەكە ناوبراو نەخۆشی دەرونی لەگەڵ بووە.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە دوای ئەوەی لە پزیشكی دادوەری ڕانیە توێكاری پزیشكی بۆ تەرمەكەی كرا، دواتر ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوە و لەسەر ڕوداوەكە كەس دەستگیر نەكراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.


PM:05:04:14/03/2019