بانکی رافیدەین لەبارەی پێدانی سلفەو قەرز راگەیەندراوێکی بلاوکردەوە

بانکی رافیدەین هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لەو لایەنانەی بە ناوی بانکەکەیانەوە هەژماری وەهمی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە، کە گوایە پشتیوانی لە پێدانی سلفە و قەرز دەکات.

 ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئازاری ٢٠١٩، نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هەندێک لە ناوەندی بازرگانی و دامەزراوە و کۆمەڵە ئەهلییەکان، لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوبەناو هەواڵی پێدانی سلفە بە هاوڵاتیان و خانەنشینان بڵاودەکاتەوە کە گوایە بە هاوکاریی بانکی ڕافیدەین دەدرێت لە بەرامبەر بڕێک پارەدا.

بانکەکە، داواش لە فەرمانبەران و خانەنشینان دەکات، بە هیچ شێوەیەک هاوکاریی ئەو لایەنانە نەکەن، چونکە پێدانی سلفە و قەرز تەنها لە ڕێگەی لقەکانی بانکی ڕافیدەینەوە دەبێت، کە لە سەرانسەری وڵاتدا لقی هەیە کە دەکرێت بەشێوەیەکی ئەلکترۆنی فۆڕمی بۆ پڕبکرێتەوە و دواتر دەخرێتە ژێر چاودێری یاساییەوە تا مامەڵە تەواو دەبێت بۆ ئەوەی سلفە یاخود قەرزەکە بدرێت بە فەرمانبەر یاخود کەسانی خانەنشین.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندین سەنتەر و دامەزراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی بانکی ڕافیدەینەوە بەرامبەر بە بڕێک پارە هەواڵی پێدانی سلفەی جیاجیان بە هاوڵاتیان و خانەنشینان بڵاوکردەوە.




PM:12:24:16/03/2019